كۆشكی کرێملین ئه‌مرۆهەینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: دانوستانەکانی ئاشتی نێوان رووسیا و ئۆکراینا له ئێستادا به ته‌واوی وەستاون، لە کاتێکدا هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوانیان لەرزۆکە.
دۆناڵد ترەمپ کە پاڵپشتی رێککەوتن دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان، بەشداری زنجیرەیەک چالاکیی دیپلۆماسی کردووە، لەوانە میوانداریکردنی هاوتا رووسییەکەی، ڤلادیمێر پووتین، لە ئەلاسکا. بەڵام مۆسکۆ بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سه‌ر كیێڤ.
لای خۆیه‌وه ، ئه‌مرۆ هه‌ینی 12ی ئه‌یلول، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی کرێملین، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەنێویاندا پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس: "دانوستکارەکانمان دەرفەتی پەیوەندیکردنیان لە رێگەی کەناڵەکانەوە هەیە. بەڵام لە ئێستادا دانوستانه‌كان به ته‌واوی وه‌ستاون، چونكه هاتنی هێزی ئه‌وروپی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هۆكاری سه‌ره‌كیی بوونه بۆ ئه‌مه.."
هاوكات، پووتین کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئۆکراینییەکەی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی رەتدەکاتەوە و ده‌ڵێت كاتێك فشاره‌كان له‌سه‌ر رووسیا به‌رده‌وام بن كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه چ سوودێكی هه‌یه .
وەڵام بدەوه