ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت، ئەگەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەرەو جۆرێک لە دابەشکاری بڕوات، "عێراق و تورکیا زیانی زۆریان بەردەکەوێت."
چەند پەیامێکی ئەحمەد شەرع:
- هەسەدە نوێنەرایەتیی هەموو پێکهاتەی کورد ناکات.
- سووریا دابەشبوون قبوول ناکات.
- رێککەوتنمان لەگەڵ هەسەدە تووشی جۆرێک لە پەککەوتن بووە.
- دەستبەرداری یەک بست خاکی سووریا نابین.
- سووریای یەکگرتوو پێویستی بە کاری زۆر هەیە.
- هیچ دابڕانێکی هەمیشەییمان لەگەڵ ئێران نییە.
- لە جەنگی رزگاریدا رێکەوتنمان لەگەڵ رووسیا کرد و لە حەما کشایەوە.
- گرنگە لەسەر بنەمای سەروەری و سەربەخۆیی بڕیاردانی سووریا پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتان هەبێت.
- پەیوەندیی بەهێزی نێوان سووریا و رووسیامان بۆ ماوەتەوە و پێویستە بیانپارێزین.
- ئیسرائیل دەیویست سووریا بکاتە گۆڕەپانی ململانێ لەگەڵ ئێران.
نوێدەکرێتەوە...
وەڵام بدەوه