عێراقچی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەڕیش وتی: نەتانیاهۆ یەک کاری ئەرێنی کرد، ئەویش ئەوە بوو بۆ هەمووان سەلماندی کە ئەوە ئیسرائیلە کە مەترسی سەرەکییە بۆ سەر ناوچەکە.
لەبارەی پرسی ئەتۆمییەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی ئەمشەوی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئێران دەڵێت کۆگای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران “لەژێر داروپەردووی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بۆردومان کراوە”.
عەباس عێراقچی هەروەها ڕایگەیاند، پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوای ڕەزامەندی پەرلەمان و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران دەپشکنن.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە پشکنینی ئاژانسی ئەتۆمی بۆ ئەو شوێنە ئەتۆمیانەی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون وتی: “دەبێت کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ژینگەیی و سەلامەتی لەو دامەزراوانەدا بگیرێتەبەر، بەپێی ڕێککەوتنەکە تا ئێران ئەو ڕێوشوێنە پێویستانە نەگرێتەبەر هیچ هەنگاوێک ناگیرێتەبەر.
وەڵام بدەوه