كەناڵی 14ی ئیسڕائیلی ئاشكرای كرد، لە هێرشەكەی ئەمڕۆ سێشەممە بۆ سەر دۆحەی پایتەختی قەتەڕ، چەند بەرپرس و فەرماندەیەكی باڵای بزووتنەوەی حەماسیان كوشتووە.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكە ئیسڕائیلییەكان لەڕێگەی هێرشێكی ئاسمانییەوە بۆردومانی باڵەخانەیەكیان لە دۆحەی پایتەختی قەتەڕ كرد.
كەناڵی 14ی ئیسڕائیل لەسەر زاری بەرپرسێكی وڵاتەكەی بڵاوی كردەوە: لە هێرشكەدا چەند بەرپرس و فەرماندەیەكی باڵای بزووتنەوەی حەماس كراونەتە ئامانج.
بڵاویشی كردەوە: دوو لەو فەرماندانەی حەماس كە لە هێرشەكەدا كوژراون بریتین لە خەلیل ئەلحەیە و زاهر جەبارین.
وەڵام بدەوه