ئێران بە تەواوی ئامادەین بۆ جەنگ.
بە گوێرەی میدیا ئێرانییەکان، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ئامادەباشیی تەواو بۆ جەنگ.
رایگەیاندووە، پرسی ئەتۆمیی بیانووی سەرەکیی دوژمن بوو، بەڵام ئەوەی کردیان و ویستیان ئەنجامی بدەن لە گۆڕەپانی جەنگدا زۆر جیاوازبوو لەگەڵ بانگەشەی سەرەتاییان، دەرکەوت کە دوژمن پلانێکی وردی لە دژی گەلی ئێران و نیشتمان و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران جێبەجێ کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسگوزاری خودان کە بە هەوڵ و جۆش و خرۆشی ئێوە لەم گۆڕەپانە بە شکۆ و سەربەرزی دەرچووین".
وەڵام بدەوه