Kurdistan Press - ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئەم وڵاتە ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئەم وڵاتە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئەم وڵاتە

دوو ڕۆژنامەی ئێران کە یەکیان لەژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئەم وڵاتەدایە و ئەوەی دیکەش سەر بە سوپای پاسدارانە ڕایاگەیاندووە ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئەم وڵاتە.
ڕۆژنامەی کەیهان، کە سەرنووسەرەکەی ڕاستەخۆ لە لایەن ئایەتوڵڵا خامەنەییەوە دیاری دەکرێت ڕایگەیاند دۆخی ئێران ئاسایی نییە و ڕەنگە شەڕێکی سەخت بێتە سەر ئەو شەڕە ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتوورییەی ئێستا لە ئارادایە.
کەیهان بە ئاماژەکردن بە کێشە ئابوورییەکانی ئێران نووسیی: "هەموومان دەزانین دوژمن خەریکە پلانی دەستدرێژییەکی نوێ دادەڕێژێت".
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی جەوان، کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، بە ئاماژەکردن بە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئسیرائیل ڕایگەیاندووە دەبێ هەڕەشەکانی بنیامین نەتانیاهۆ لەبارەی دووبارەبوونەوەی هێرش بۆ سەر ئێران بە جددی وەربگیرێ لەبەر ئەوەی ئەگەری زۆرە ئەمە ڕوو بداتەوە.
جەوان ئاماژەی بەوەش کردووە ڕەنگە بە هۆی ئەو کێشە ئابوورییانەی لە ئەنجامی چالاککردنی میکانیسمی سناپ بەک تووشی ئێران دەبن، هاووڵاتییان بڕژێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەرببڕن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه