حەیدەر شەممەری، بەرپرسی پەناهەندەی عێراقی لە ڕووسیا، ئاشکرای دەکات، زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتی لە بەرەکانی جەنگ لە ڕووسیا و ئۆکرانیا لەبەرانبەر بڕێک پارە، شەڕ دەکەن.
حەیدەر شەممەری، لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی (الشرقیە)ی عێراقی، ڕوونی کردەوە کە بەپێی یاسای سوپای ڕووسیا بۆ گرێبەستکردن کە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەریکردووە، هەرکەسێک بیەوێت لە ڕیزەکانی سوپا خزمەت بکات پێویستە زمانی ڕووسی بزانێت و نیشتەجێی وڵاتەکەش بێت.
هەروەها گوتیشی: «ئەوەی ڕوو دەدات ئەوەیە، تۆڕەکانی چەتەگەریی و قاچاخچێتی بەفێڵکردن بەناوی گرێبەستی کۆمپانیای ئەمنی یان گرێبەستی کارکردن لە ڕووسیا یان بۆ گەشت کردن و کۆچبەری بۆ ئەورووپا دەیانهێنن بۆ ڕووسیا، تەنها ژمارەیەکی کەمیان دەزانن بە ڕاستی بۆ چی و بۆ کوێ هاتوون.
ئاشکرای کرد، کە زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتی عێراقی لە ڕیزی سوپای ڕووسیان و سێ هەزاریش لە ڕیزی سوپای ئۆکرانیا خزمەت دەکەن».
وەڵام بدەوه