ئێران وەڵامی ئۆسترالیا دایەوە، باڵیوزەکەی دەرکرد.
ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، وڵاتەکەی ئه‌مڕۆ باڵوێزى ئوسترالیا له تاران ده‌ركردووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك بووه بۆ ده‌ركردنى باڵوێزى ئێران له ئوسترالیا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 4ی ئه‌یلوولی 2025، ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، باڵوێزى ئوسترالیا له تاران، ئێرانى جێهیشتووه. دووپاتیشى كرده‌وه وڵاته‌كه‌ى ئاستى دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ ئوسترالیا نزم ده‌كاته‌وه.
به‌قائى گوتى، "رێكارییه‌كانى حكومه‌تى ئوسترالیا له نزمكردنه‌وه‌ى ئاستى پەیوه‌ندى دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ ئێران بێ پاساو بوو، ئێمه پێشوازی له‌مه ناكه‌ین، چونكه كاریگه‌رى بۆ سه‌ر پێوه‌ندی ئه‌و دوو گه‌له ده‌بێت".
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ى نه‌ریت و یاساى دیپلۆماسى وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ رێكاره‌كانى ئوسترالیا، باڵوێزى ئه‌و وڵاته تارانى جێهێشتووه.
وەڵام بدەوه