Kurdistan Press - ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای کرد ئامانج ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای کرد ئامانج | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای کرد ئامانج

کەناڵی کۆماری یەمەن، کە لە شاری عەدەنەوە پەخش دەکات، ب پشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی، ڕایگەیاند کە ئەحمەد ڕەهوی لە شوقەیەکدا لە گەڕەکی بێت بوس لە سەنعا، کوژرا.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی یەمەن، کوژرانی ئەحمەد ڕەهوی، سەرۆک وەزیرانی حووسییەکانی لە هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەنعا پشتڕاستکردەوە. کەناڵی کۆماری یەمەن، کە لە شاری عەدەنەوە پەخش دەکات، بەپشتبەستن بە سەرچاوەکانی خۆی، ڕایگەیاند کە ڕەهوی لە کاتێکدا لە شوقەیەکدا بووە لە گەڕەکی بێت بوس لە سەنعا کوژراوە.
هەروەها دەزگاکانی ڕاگەیاندنی یەمەنی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی حووسییەکانیش کوژرانی ئەحمەد ڕەهوی، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی حووسییەکان ("حکومەتی گۆڕانکاری و بونیادنان")، لە یەکێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شارەکە، پشتڕاستکردەوە.
ڕەهوی نزیکەی ساڵێکه‌ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتێکی سەر بە حووسییەکانی بەدەستەوە بوو کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانپێدانراو نەبوو، و ڕۆڵی کارگێڕی بوو نەک سەربازی یان سیاسی.
لە هەمان چوارچێوەدا، ماڵپەڕی "خەتی بەرگری" یەمەنی، کە تایبەتمەندە بە کاروباری ئەمنی، ڕایگەیاند کە چەندین بەرپرسی باڵای حکوومەتی حووسییەکان لە هێرشێکدا بۆ سەر ماڵێک لە کۆمەڵگەی ئەمنی تەنیشت کۆشکی سەرۆکایەتی لە سەنعا کوژراون. هەروەها هێرشە ئاسمانییەکان چەندین هێرشی دیکەیان کردووەتە سەر بنکەکانی حووسییەکان لەناو کۆمەڵگەکەدا، لە گەڕەکی "حدە"، جگە لە بنکەیەکی سەربازی لە چیای عەتان لە باشووری ڕۆژاوای سەنعا.
ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "دڵۆپی بەخت" هێرشی کردە سەر پایتەختی یەمەن، و سەرکردایەتی سەربازی حووسییەکانی کردە ئامانج، لەنێویاندا سوپاسالار کە لە هەوڵێکی كوشتن له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ لە مانگی حوزەیرانى ڕابردوو، ڕزگاری بوو.
سەرچاوەیەکی سەربازی بە کەناڵی "کان"ی ڕاگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکان چەندین شوێن و بەرپرسی سیاسی و سەربازییان کردووەتە ئامانج کە کۆببوونەوە بۆ بینینی وتاری عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی حووسییەکان.
یەسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، دوای هێرشەکە هەڕەشەی کرد و گوتی: "وەک چۆن حووسییەکانمان لە یەمەن ئاگادار کردەوە، هەر کەسێک دەست لە دژی ئیسرائیل بەرز بکاتەوە، دەستی دەبڕدرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه