ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ كورد و سوه‌یدا تاوتوێى هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌ك بكه‌ین جگه‌له جیابوونه‌وه". شه‌رع دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ئیخوانه‌كانه‌وه نییه و ده‌شڵێ، "هه‌موو ئایدیۆلۆجیاى نه‌ته‌وه‌یى و ئیسلامى له ناوچه‌كه شكستیان هێناوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ى ئاب، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا ده‌ڵێ، "بانگه‌شه‌ى جیابوونه‌وه له سووریا وه‌ك خه‌ون ده‌مێنێته‌وه، ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كورد و سوه‌یدا تاوتوێى هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌كان بكه‌ین جگه له جیابوونه‌وه". شه‌رع باس له‌وه‌ش ده‌كات سووریا ده‌یه‌وێ به‌ره‌و بووژانه‌وه بچێت، بۆیه سیاسه‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر لێبورده‌یى ده‌وه‌ستێته‌وه نه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه.
سه‌رۆكى كاتى سووریا باسى له‌وه‌یش كردووه، ئه‌و هیچ پێوه‌ندییه‌كى به رێكخراوى كۆمه‌ڵه‌ى ئیخوان موسلمین نییه و ده‌شڵێ، "هه‌موو ئایدیۆلۆجیاى نه‌ته‌وه‌یى و ئیسلامى له ناوچه‌كه شكستیان هێناوه".
وەڵام بدەوه