دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسێكى ئێران، ئیسرائیل به كوشتنى ئیبراهیم ره‌ئیسى سه‌رۆكى پێشووى ئێران تۆمه‌تبار كرا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران روونكردنه‌وه‌ى داوه و ده‌ڵێ، "مردنى ره‌ئیسى به هۆى رووداوێكى سروشتى بووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ى ئاب، ئیسماعیل به‌قائى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، ره‌تى كرده‌وه رووسیا زانیاریى به ئیسرائیل دابێت له‌سه‌ر ئیبراهیم ره‌ئیسى و ئه‌و سه‌رۆكه‌ى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرابێت.
دوێنێ ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د سه‌در ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى دیاریكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاو كرایه‌وه، كه‌چى به‌قائى ده‌ڵێ، "محه‌مه‌د سه‌در دیپلۆماتكارێكى به ئه‌زموونه، به‌ڵام ئه‌مه بۆچوونى خۆیه‌تى و مه‌رج نییه پێوه‌ندیى به هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت".
به‌قائى ده‌شڵێ، "باسكردنى ئه‌وه‌ى رووسیا زانیاریى به ئیسرائیل داوه راست نییه، ره‌ئیسى له رووداویكى سروشتى مردووه".
له ئایارى 2024 ئیبراهیم ره‌ئیسى به رووداوى كه‌وتنى فڕۆكه گیانى له ده‌ست دا
وەڵام بدەوه