Kurdistan Press - ئێران بریاری دا ئێران بریاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران بریاری دا

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران پشتڕاستی کردەوە، بەپێی ئەو یاسایانەی ئەنجوومەنی شورای ئێران پەسەندی کردوون، "لە هیچ بارودۆخێکدا ڕێگە بە هیچ قەوارەیەکی نێودەوڵەتی نادرێت دەستی بگات بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران".

ئیبراهیم عەزیزی، لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕەتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، "شاندی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران بکات، تەنیا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە گفتوگۆ و ڕاوێژی تەکنیکی و تایبەتمەند لەگەڵ بەرپرسان و پسپۆڕانی ئێران بکات".

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو یاسایانەی لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر دراوە بەتەواوەتی هاتنە ناوەوەی هەر شاندێک یان قەوارەیەکی بیانی بۆ ناو دامەزراوە ئەتۆمییەکان قەدەغە دەکات و هەر جۆرە پشکنینێک لەلایەن ئەم شاندە یان هەر قەوارەیەکی ترەوە ڕێگەپێدراو نییە".

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە، "ئەم سنووردارکردنانە جێگیرن و ناگۆڕدرێن و پابەندن پێوەی". ئاماژەی بەوەش دا، "بەرنامەی حکوومەتی ئێران و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەم سەردانە بە هیچ شێوەیەک باس لە بابەتەکانی وەک ڕێگەدان بە دەستڕاگەیشتن بە دامەزراوەکان یان ئەنجامدانی پشکنینەکان وەک ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی داوا دەکات" ناگرێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، بابەتەکانی پێشنیازکراوی لایەنی ئێرانی "بە تەواوی دەکەونە چوارچێوەی هاوکاریی تەکنیکی ڕێگەپێدراو و تەنیا ئامانجیان ئاڵوگۆڕی بیروڕای تەکنیکی و چارەسەرکردنی هەندێک ناڕوونی یان کێشەی تەکنیکییە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه