سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە راپۆرتەکەی یاهوونیوز لەبارەی وردەکاریی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس رایگەیاند: ھەرکەسێک لەھەر لایەنێک بێت و ھەرکێ بێت بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ دەستیان لەتیرورکردنی قاسم سولەیمانی دا ھەبووبێت باجەکەی بەتووندی دەدات، لەرێی رێکارە پەیوەندیدارکانەوە رێگای تایبەت بەرامبەریان دەگرینە بەر.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو راپۆرتەدا دەڵێ: زۆربەی ئەو راپۆرتانە لای ئێمە ئاشکران و لە راستی و دروستییەکانیان دەکۆڵینەوە دواتر بڕیاری خۆمان دەدەین. رێڕەوی دۆسیەکە لە دەزگای داد و گفتوگۆ دوولایەنە سیاسی و ئەمنییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆدەکرێت ھیچ تاوانبارێکیش لای ئێمە ون نابێت، باجی تاوانەکەی دەدات .
ماڵپەڕی یاهوونیوز لە لە راپۆرتێکی تایبەتدا کە رۆژی شەممە بڵاوی کردەوە و وردەکاریی نوێ لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە رۆژی 3ی ژانویەی 2020دا خستووەتەڕوو.
بەپێی راپۆرتەکەش لانیکەم 4 ئەندامی دژە تیرۆری CTG کەسەر بە (لاھور و براکانیە) هاوکاریی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکایان کردووە و رۆڵی زۆر گرنگیان لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا هەبووە.
وەڵام بدەوه