لە دوو رۆژی رابردوودا لە ئامەدی باكوری كوردستان، زیاتر لە 200 گیراو ئازاد كران كە پێشتر بەتۆمەتی پێوەندییان لەگەڵ پەكەكە گیرابوون.
میدیاكانی توركیا دەڵێن، ئەم بڕیارە پێوەندیی بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاساییەوە هەیە كە سزای ئەو كەسانەی دەدا ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستی نین، بەڵام بەناوی رێكخراوەكەوە تاوان ئەنجام دەدەن.
دادگای دەستووریی توركیا ئەو مادەیەی هەڵوەشاندەوە، ئەمەش بووەتە هۆی پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەتان گیراودا.
دادگاكانی سزا قورسەكانی ئامەد، یەكەم شوێنە دەستبەجێ بڕیارەكەی جێبەجێ كرد و سزای زیاتر لە 200 كەسی هەڵگرت و ئازادی كردن.
بڕیارەكەی دادگا یەكەم هەنگاوی كردەی دەوڵەتی توركیایە بۆ پرۆسەی ئاشتی لە دوای سووتاندنی چەكەكان لەلایەن 30 گەریلای پەكەكەوە.
وەڵام بدەوه