سەرۆك وەزیرانی پێشووتری قەتەڕ ئاشكرای دەكات، پلانێك هەیە كە هەندێك لە وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بكرێن، یەكێك لەو وڵاتانە سووریایە.
شێخ (حمد بن جاسم بن جبر آل ثاني)، سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووتری قەتەڕ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێکس)رایگەیاند: ڕوونە كە هەندێك لێكەوتنە هەن لەگەڵ ئەو ڕووداوانە دەگونجێن كە لەم دواییانە ڕوویان دا
ئەوەشی ڕوون كردەوە؛ ئەو لێكەوتانە، لە زۆر لایەنەوەیە، لەنێویشیاندا پلان بۆ دابەشكردنی هەندێك دەوڵەت، بۆ نموونە سووریا، یانیش دۆخێك بسەپێنن كە ناوچەكە بۆ ساڵانێكی درێژی داهاتوو باجێكی قورس بدات
هەروەها ئاشکرایکردوە؛ وڵاتانی نێو ئەنجوومەنی هاریكاریی كەنداو لە هەموان زیاتر زەرەرمەند دەبن لەو لێكەوتانە، بۆیە پێویستە لەسەر یەك ڕوانگەی ڕوون ڕێك بكەون بۆ ئەو پێشوەچوونانە و لێكەوتەكانیش
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە دوایین لێدوانیدا، تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کە هاوکات نێردەی تایبەتیی ئەمریکاشە بۆ سووریا، ئاشكرای كردووە كە بۆ هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سووریا، پێنج مەرجیان هەیە، یەكێك لەوانە ئەوەیە كە سووریا بچێتە نێو ڕێككەوتنی ئیبراهیمییەوە. هەروەها هۆشداریی ئەوەشی دا كە لوبنان لەژێر هەڕەشەی مانەوەدایە و ئەگەر بەیرووت كێشەی چەكەكانی حزبوڵا چارەسەر نەكات، ئەوا ئەو وڵاتە دەكەوێتە دەست هێزی ئیقلیمی و رەنگە ببێتەوە بە بیلادی شام
وەڵام بدەوه