ئەمشەو سێشەممە بە چەند مووشەكێك كە لە یەمەن و كەرتی غەززە هەڵدراوە، هێرشكراوەتە سەر ئیسرائیل، ئەو وڵاتەش بۆ ماوەیەكی كاتی ئاسمانی وڵاتەكەی داخستووە.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە: ئەمشەو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تێبینی مووشەكێكی كردووە كە لە یەمەن هەڵدراوە بەرەو ئیسرائیل.
هەروەها بڵاوی كردەوە: جگە لە مووشەكەكەی یەمەن، ئەمشەو دوو مووشەكی دیكەش لە باشووری كەرتی غەززە ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كراوە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش دا كە دوای هەڵدانی مووشەكەكان، لە تەلئەڤیڤ و قودس و شارەكانی دیكەی ناوەڕاستی ئیسرائیل زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.
جەختیشی كردەوە كە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی رووبەڕووی سەرجەم مووشەكەكان ببێتەوە و بەبێ زیان، بیانخاتە خوارەوە.
وەڵام بدەوه