وەزیری دەرەوەی عیراق بە هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاند، گرنگە بەپەلە بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی دانوستان کە تاکە چارەسەری رەواندنەوەی گرژییەکانە.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێران لە تورکیا لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسیان لە دوایین رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و شەڕی نێوان ئەو وڵاتە و ئیسرائیل، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە و لەسەر ئاسایشی ناوچەکە کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا فوئاد حسێن بە هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندووە، گرنگە بەپەلە بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی دانوستان کە تاکە چارەسەری رەواندنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکەیە لە کارەسات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگە ئیسرائیل بە زوویی هێرشەکانی بوەستێنێت و کەسانی مەدەنی لە مەترسییەکانی ئەم شەڕە دووربخرێنەوە. هەروەها جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵە دیبلۆماسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ هێوردکردنەوەی دۆخەکە.
وەڵام بدەوه