بە هۆی بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تاران، ئوستراڵیا و کۆماری چیک ڕایانگەیاند باڵیۆزخانەکانی خۆیان لەم شارە دادەخەن.
"پێنی وۆنگ"، وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا ڕایگەیاند حکوومەتی وڵاتەکەی بە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ئێران، چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری تاران ڕادەگرێت و سەرجەم بەرپرسان و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە ئێران دەباتە دەرەوە. گوتیشی باڵیۆزی ئوستراڵیا، بۆ جێبەجێکردنی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر بەم قەیرانە، لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەمێنێتەوە.
لە لایەکی دیکەوە "یان لیپاوسکی"، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک ڕایگەیاند بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان سەبارەت بە دۆخی ئێران، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تاران، تا کاتێکی نادیار دادەخرێت.
پێشتریش باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە تاران، چالاکییەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی نادیار راگرتبوو.
وەڵام بدەوه