Kurdistan Press - شەڕ کۆتایی دێت شەڕ کۆتایی دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەڕ کۆتایی دێت

بەرپرسێكی حەماس، ئەمڕۆ شەممە 17ی 5ی 2025 دەستپێكردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ شاندێكی ئیسرائیل لە دەوحە بەبێ مەرجی پێشوەتە ڕاگەیاند.

بەپێی كەناڵی (ئەلعەرەبییە) تاهیر نونو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، "خولێکی نوێی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە دەوحە بەبێ مەرجی پێشوەختە بە سەرپەرشتیی میسر و قەتەر دەستی پێکردووە."

ڕوونیشی کردەوە: "دانوستانەکان لەسەر هەموو پرسەکان بەبێ هیچ ڕەخنە و مەرجێکی پێشوەختە کراوە دەبن."

نونو ئاماژەی بەوەش کرد، "حەماس بۆچوونی خۆی لەسەر هەموو بابەتەکان دەخاتە ڕوو، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە کۆتاییهێنان بە شەڕ و کشانەوەی ئیسرائیل و ئاڵوگۆڕی دیلەکانەوە هەیە."

سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی (فرانس پرێس)ی ڕاگەیاندووە، ئەم خولەی دانوستانەکان لەسەر بنەمای هیچ پێشنیارێکی پێشوو بەڕێوە ناچێت.

ئەو سەرکردەیە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ڕەت نەکردووەتەوە و دەڵێ: "ئەگەر ئیسرائیل ئیرادەی سیاسیی هەبێت، ئاشتی دێتە كایەوە."

ئەمە لە كاتێكدایە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئیسرائیل شەڕ ڕابگرێت، ئامادەن دەست لە غەزە بەر بدەن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه