توركیا چی ده‌كات؟
هونەر ئەحمەد
كورد هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ناوه تا خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دانانى چه‌ك له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه لێره به‌دواوه ده‌بێت جوڵه و هه‌نگاوه‌كانى توركیا ده‌ست پێبكات.
ئه‌وه‌ى كه رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه توركیا سێ هه‌زار چه‌كدارى په‌كه‌كه وه‌رده‌گرێته‌وه به لێبوردنى گشتى, قۆناغی دووه‌م ئازاد كردنى 50 تا 60 هه‌زار به‌ندكرا و چالاكى سیاسی كورد.
چاره‌نووسی ئۆجه‌لان.
ئۆجه‌لان له ئیمرالی یاخود له ئه‌نقه‌ره ده‌مێنێته‌وه له ژێر چاودێرى توركیا به‌ڵام وه‌فدى سیاسی و رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن.
ده‌ستوى توریكا ده‌گۆڕدێت به‌شێوه‌یه‌ك, مافی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى تێدا جێ ده‌كرێته‌وه, زمانى كوردى هاوشانى زمانى توركى ده‌بێته زمانى فه‌رمى ووڵات و یاساى تیرۆر هه‌موا ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ى له‌م رێككه‌وتنه‌دا گرنگه توركیا ده‌ست له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانى سەر رۆژئاواى كوردستان هه‌ڵده‌گرێت چونكه بیانۆیه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و هێرشانه.
باشورى كوردستان.
له دوو مانگى داهاتوو تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌شێكى زۆر له‌و گوندانه‌ى به‌هۆى شه‌رى په‌كه‌كه و توركیا چۆڵ كرابوون ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى.
چاره‌نووسی بنكه و باره‌گاكانى توركیا له باشورى كودستان.
توركیا بڕیاريداوه ژماره‌ى بنكه و باره‌گاكانى كه‌م بكاته‌وه به‌ڵام چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ده‌مێنێته‌وه چۆڵ ناكرێت.
وەڵام بدەوه