ئەمڕۆ سێشەممە، بنكەی "عەین ئەسەد" كە ھێزەكانی ئەمەریكای تێدایە دووچاری ھێرشێكی مووشەكی بوویەوە.
سەرچاوەیەكی سەربازی رایگەیاند، "بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە ھێزەكانی سوپای ئەمەریكا دەگرێتە خۆی پێش كەمێك بەچەند مووشەكێك ھێرشی كرایە سەر".
گوتیشی: "مووشەكەكان لە گۆڕەپانێكی چۆڵی ناو بنكە سه‌ربازییه‌كه كەوتوونەتە خوارەوە و كەسی نەپێكاوە".
دوێنێش، له پارێزگای سه‌لاحه‌دین ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كران لە باكووری بەغدا.
په‌یامنێری كوردستان24، رایگه‌یاند، به‌لانیكه‌م چوار مووشه‌ك به‌ر بنكه ئاسمانییه‌كه كه‌وتوون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانی گیانی و ماڵیی له‌به‌رده‌ستدا نەبوو.
بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌دی سه‌ربازی، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئاسمانییه له عێراق. 64 كیلۆمه‌تر له باكووری به‌غدا دووره. له ده‌یه‌ی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌كی یۆگسلافی درووستیكردووه. 39 ژێرزه‌مین و په‌ناگه‌ی پته‌وی بۆ پاراستنی فڕۆكه تێدایه. له سه‌رده‌می شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا چالاكترین بنكه‌ی ئاسمانی عێراق بووه.
وەڵام بدەوه