Kurdistan Press - ترەمپ سەردانی ناوچەکە دەکات ترەمپ سەردانی ناوچەکە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ سەردانی ناوچەکە دەکات

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە مانگی ئایاری داهاتوو سەردانی هەریەك لە سعوودیە و قەتەڕ و ئیمارات بكات، كە دەبێتە دووەم سەردانی دەرەوەی لەوەتەی لە كۆشكی سپی دەستبەكار بووە لە 20ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ.

لەوكاتەی بڕیارە شەممەی داهاتوو ترەمپ بەهۆی كۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان سەردانی ڤاتیكان بكات، لە یەكەم سەردانی بۆ دەرەوەی ئەمەریكا، كارۆلین لیفیت گوتەبێژ بە ناوی كۆشكی سپی بە رۆژنامەوانانی راگەیاند كە سەردانی داهاتووی ترەمپ بۆ هەریەك لە سعوودیە و قەتەڕ و ئیمارات دەبێت لە 13 بۆ 16ی ئارای داهاتوو، ئەو خوازیاری بەهێزكردنی پێوەندییەكانە لەو سەردانەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

لای خۆیەوە ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند كە فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری كردووە بۆ گواستنەوەی هێزی زیاتری سەربازی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش بۆ زیادكردنی توانا سەربازییە بەرگری و هێرشییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا.

ئەو لە پەیامێك بۆ هەردوو سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیران روونی كردەوە، زیادكردنی هێزەكان، بوارەكانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەكی دەگرێتەوە بۆ بەهێزكردنی پارێزراویی ئاسایشی ئیسرائیل و بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە ناوچەكە.  

ترەمپ ئاشكرای كرد كە هێزی زیاتری سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاو كراوەتەوە، ئەو هەنگاوەش لە چوارچێوەی ستراتیجیەتێكی فروانە بۆ مسۆگەریی سەقامگیریی ناوچەكە و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكانی واشنتن. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه