پێش كەمێك (ئەمڕۆ شەممە 19/4/2025)، گفتوگۆ و دانوستانی گەڕی دووەمی نێوان ئەمریكا و ئێران، لەسەر بەرنامەی چەكی ئەتۆمیی ئێران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستی پێكرد.
دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریكا، بەنێوەندگیریی میرنشینی عومان دەستی پێكردووە و گەڕی یەكەمی لە مەسقەتی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو، گەڕی دووەمیشی لە ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێ.
لە دانوستانەكانی ئەمڕۆ، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی و نوێنەری ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتكۆڤ ئامادە دەبێ و كۆبوونەوەكە بە نێوەندگیریی عومان دەبێ.
دانوستانەكانی ئەمڕۆ، دووەم دانوستانە لەسەر ئاستی باڵای نێوان هەردوو وڵات، لەو كاتەوەی كە لە ساڵی 2018ـدا دۆناڵد ترەمپ، لە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان وڵاتەكەی و ئێران كشایەوە، كە بەپێی ئەو ڕێككەوتنە، سزا نێودەوڵەتییەكانی سەر ئێران، بەرانبەر دانانی بەند و سنوور بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی، كەم دەبووەوە.
ئێران تا ساڵێك دواتریش لە كشانەوەی ترەمپ لە ڕێككەوتننامەكە، وابەستەی ڕێككەوتننامەكە بوو، بەڵام دواتر بەرەبەرە لێی كشایەوە.
وەڵام بدەوه