ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا داواى له وڵاتى ئه‌وروپا كرد، خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر سزا به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنن، له حاڵه‌تێك كه ئه‌و وڵاته پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان ماركۆ رۆبیۆ له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ده‌بێت ئه‌وروپا بڕیار بدات بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان به‌سه‌ر ئێران" هه‌روه‌ها رۆبیۆ ده‌ڵێ، "ئه‌وروپا له سه‌ریه‌تى بڕیار بدات له‌وه‌ى ئایا ئاماده‌یه سزا به‌سه‌ر ئێران بسه‌پێنێته‌وه، كاتێك ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه، خه‌ریكه چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رهه‌م ده‌هێنێ".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا په‌یامى ئه‌وه‌ش به ئه‌وروپیه‌كان ده‌دات، له‌وه‌ى خه‌ریكه راپۆرتێكیان له‌لایه‌ن ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆمى پێده‌گات و پێیان راده‌گه‌ینێ. "ئه‌وه نییه ئێران ته‌نیا دوور بێت له پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنه‌كانه‌وه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى زۆر ترسناك نزیكه له‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه وڵاته‌كه‌ى كۆشش بۆ ئاشتى ده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز سازش له‌وه ناكات ئێران په‌ره به چه‌كى ئه‌تۆمى بدات. ماركۆ رۆبیۆ دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئه‌وروپا، ئه‌و لێدوانه‌ى له پاریس داوه.
وەڵام بدەوه