به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ى (ئاکسیۆس)ى ئه‌مریكی، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیسرائیل ڕۆژێك بەر لە دەستپێکردنی خولی دووەمی دانوستانەکانى ئه‌مریكا لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، کە ڕۆژی شەممە لە ڕۆما بەڕێوە دەچێت، له هه‌وڵدان كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رپرسانى ئه‌مریكا دابنێن بۆ ئه‌وه‌ى سازش نه‌كه‌ن.
بەگوێرەی سێ سەرچاوەی ئیسرائیلی ئاگادار لەو بابەتە، ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیجی ئیسرائیل بە نهێنی گه‌شتى بۆ پاریس کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "بۆ دانوستان" لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران، کۆ ببێتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن ماڵپه‌رى (Axios)ى ئه‌مریكییه‌وه بڵاوکراوەتەوە، دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەو زانیاریانە ئاشکرا نه‌كراون کە شاندی ئیسرائیل، پێشکەشی شاندی ئەمریکای کردووە، کە پێده‌چێت کاریگەری لەسەر سروشتی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران هەبێت، وه‌ك خراوه‌ته‌ڕوو.
ژمارەیەک شارەزا ئاماژەیان بەوە کردووە، ئیسرائیل ترسی ئەوەی هەیە کە ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا سازش بکات و ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا هەیە.
دیدارەکەی لەگەڵ ویتکۆف پێش قۆناغی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچێت کە بڕیارە ڕۆژی شەممە لە ڕۆما دەست پێ‌بکات. ئیسرائیل هەوڵ دەدات هەڵوێستەکانی خۆی ڕوون بکاتەوە و هەوڵی کاریگەری لەسەر هەڵوێستی ئەمریکا بدات لەم وتووێژانەدا.
وەڵام بدەوه