Kurdistan Press - حەماس هەموو دیلەکان ئازاد دەکەین حەماس هەموو دیلەکان ئازاد دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەماس هەموو دیلەکان ئازاد دەکەین

حەماس: لە بەرامبەر ئاگربەست و ئازادکردنی زیندانییانی فەلەستینی، ئامادەین هەموو زیندانییەکانی ئیسرائیل ئازاد بکەین

خەلیل ئەلحەیە، سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حەماس، ئامادەیی بزووتنەوەکەی بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانیانی فەلەستینی و کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە دووپات کردەوە.

ئەلحەیە لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا گوتی: سەرکردایەتیی بزووتنەوەی حەماس و گرووپە خۆڕاگرەکان زۆر حەزیان دەکرد دەستدرێژی لە دژی کەرتی غەززە ڕابگرن، زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە دانوستانی سەخت کارمان کرد بۆ گەیشتن بەو ئامانجە تا گەیشتینە ڕێککەوتنی ١٧ی جانیوەری بە سێ قۆناغەکەیەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: جەخت لە ئامادەیی بزووتنەوەکە بۆ دانوستانەکان لەسەر پاکێجێکی هەمەلایەنە دەکەینەوە، کە هەموو ئەو زیندانییانەی لای ئێمەن ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەر وەستاندنی تەواوەتی شەڕی دژی گەلەکەمان و کشانەوەی تەواوەتی لە کەرتی غەززە و دەستپێکردنی ئاوەدانکردنەوە و کۆتاییهێنان بە ئابڵوقە.

دەشڵێ: بەبێ گوێدانە ڕێڕەو و دەرئەنجامی دانوستانەکان، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین دەستبەجێ دەستوەردان بکات و فشاری پێویست بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی ناڕەوا لەسەر گەلەکەمان لە کەرتی غەززە بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا