Kurdistan Press - ئەمریکا مووشەک بارانی ئەم گروپە کرد ئەمریکا مووشەک بارانی ئەم گروپە کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا مووشەک بارانی ئەم گروپە کرد

نزیكەی مانگێكە هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمریكا بۆ سەر چەكدارە حووسییەكانی نزیك لە ئێران لە یەمەن بەردەوامن و لە دوا گۆڕانكاریشدا 20 هێرشی ئاسمانیی نوێی كردە سەر حووسییەكان.

كەناڵی (ئەلحەدەس) بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی 4ەی 2025 سوپای ئەمریكا 20 هێرشی ئاسمانیی كردووەتە سەر پێگەكانی حووسییەكان لە سەنعای پایتەختی یەمەن، كە بەهۆیەوە تەقینەوەی گەورە ڕوویان داوە.

هێرشەكان سەربازگەی حەفائیان لە چیای نەقم لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا كردووەتە ئامانج و فڕۆكەكان ئەو ناوچەیان كوتاوە.

هاوكات چەند ناوچەیەكی دیكەش كراونەتە ئامانج، وەكوو ناوچەی هەندین لە ناوەڕاستی پارێزگاكە و تۆڕی پەیوەندییەكانی حوسییەكانیش زەبری لێدراوە، بەڵام زیانە گیانییەكانی ئاشكرا نەكراون.

هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر حووسییەكانی یەمەن ماوەیەكە چڕ بووەتەوە و ئەمریكا داوا دەكات ئەم گرووپە چەكدارە ئازادیی بازرگانی و جووڵەی كەشتییەكان لە دەریای سوور نەكەنە ئامانج.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه