ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رای گه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له ناوچه ته‌ناهییه‌كانی پێوه‌ست به كه‌رتی غه‌زه، لبنان و سووریادا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس، پێداگریی له‌وه كرد كه ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن بۆ كۆتایی جه‌نگیش هێزه‌كانیان ده‌مێننه‌وه و وه‌ك دیوارێك كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسرائیل له هه‌ر جۆره دوژمنكارییه‌ك ده‌پارێزن.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی داوه، سیاسه‌تی ئیسرائیل به‌ر له هه‌ر شتێك له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كان و شكستپێهێنانی یه‌كجاره‌كی به حه‌ماسه.
جێی باسه ته‌نیا له باشوور، ئیسرائیل سه‌رووی 20% له خاكی غه‌زه‌ی كۆنترۆڵ كردووه، له‌وانه‌ش كۆنترۆڵی شاره سنوورییه‌كانی وه‌ك ره‌فه‌ح و چه‌ندان شوێنی تر.
له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023ه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، شه‌ڕ له غه‌زه ده‌ستی پێ كردووه و هه‌رچه‌نده له رۆژی یه‌كه‌مدا هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوژران، به‌ڵام ئیسرائیل له وه‌ڵامدا سه‌رووی 50 هه‌زار كه‌س له هاووڵاتییانی غه‌زه‌ی كوشتووه و زیانی زۆری به حه‌ماس گه‌یاندووه و كه‌رتی غه‌زه‌ی وێران كردووه.
ئیسرائیل له باشووری لبنانیش پێشڕه‌وی كردووه و دژی حزبوڵا چه‌ند چالاكی و ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی جێبه‌جێ كردووه، له دوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌دیش له هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، به‌ره‌و خاكی سووریا پێشڕه‌وی كردووه و نه‌كشاوه‌ته‌وه.
وەڵام بدەوه