وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، حکوومەتی سوریا کۆتایی بە "پیلانی کودەتا" هێنا کە لەلایەن کۆمەڵێک ئەفسەری پێشووی ڕژێمەوە ئامادە کرابوو.
ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی ڕاگرتنی کودەتاکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی سووریا و وەزارەتی بەرگرییەوە به هەماهەنگی ئهنجام درا.
وهزیری ناوخۆى سووریا، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئهمڕۆ (چوارشەممە 16ى 4ى 2025) دووپاتی کردەوە: بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین کە ئێمە لە وەزارەتی ناوخۆ بە بێدەنگی کار دەکەین بۆ ئەوەی ئێوەش بە ئارامی و له ئاسایشدا بژین، ئێمە وەک چاوی چاودێر دەمێنینەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی ئێوە، هەروەها بۆ دامەزراندنی سەقامگیری کە تێیدا هەموو سوورییەکان چێژ لە ئازادی وەربگرن، دوای ئەوەی زیاتر لە پەنجا ساڵە لێیان زهوت كرابوو".
لە 8ی کانونی یەکەمى 2024، گرووپه چەکدارەکان بە سەرۆکایەتی دهستهى تەحریر شام، چوونە ناو دیمەشق و ئەمەش بووە هۆی ڕووخانی ڕژێمهكهى بەشار ئەسەد و کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بنەماڵەکەی کە زیاتر لە نیو سەدەی خایاند.
وەڵام بدەوه