شه‌وى رابردوو هه‌واڵگریى ئوردن رای گه‌یاند، هه‌وڵێكى گه‌وره‌ى تیرۆریستییان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه كه چوار ساڵه كارى بۆ ده‌كرێت، ئه‌مڕۆیش رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و گرووپه سه‌ربه حزبوڵا و حه‌ماسن و له باشوورى لبنان مه‌شقیان پێ كراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى نیسان رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه‌ى شه‌وى رابردوو هه‌واڵگریى ئوردن زانیارى له‌سه‌ر ئاشكرا كردووه، سه‌ربه حزبوڵا و حه‌ماسن و له وڵاتێكى ناوچه‌كه پاره‌یان پێ دراوه و له باشوورى لبنان مه‌شقیان كردووه. سه‌رچاوه‌كان به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێن، "ئاماژه‌ى ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌وان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حزبوڵاى لبنانى هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسى و سه‌ربازییه‌كانى حه‌ماسیش پێوه‌ندییان هه‌بووه ئه‌وانه‌ى له لبنان داده‌نیشن.
شه‌وى رابردوو هه‌واڵگریى ئوردن رای گه‌یاند، 16 كه‌سیان گرتووه كه ویستوویانه ئاژاوه بخه‌نه ئوردنه‌وه، ته‌نانه‌ت مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و درۆنیان هه‌بووه. به‌ڵام راگه‌یه‌نراوه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كى به‌وه نه‌كردووه ئه‌وانه سه‌ربه چ گرووپێكن.
وەڵام بدەوه