سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد كه عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان گفتوگۆیان هه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا راسته‌وخۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوون و رای وڵاته‌كانیان به یه‌كتر داوه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس وێڕای ئاشكراكردنی ئه‌م زانیارییه، روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ده‌یویست به‌سه‌ر ئێرانی‌دا سه‌پاند و هه‌رچه‌نده ئێران پێداگریی ده‌كرد كۆبوونه‌وه‌كه ناڕاسته‌وخۆ بێت، به‌ڵام وه‌ك چۆن تره‌مپ گوتبووی راسته‌وخۆیه، هه‌ر راسته‌وخۆش به‌ڕێوه‌چوو و به‌مه جۆری دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا بۆ یه‌كه‌م جار له ناڕاسته‌وخۆوه بۆ راسته‌وخۆ گۆڕان.
هێشتا به‌رپرسانی ئێران هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رانبه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وه هه‌واڵه نه‌بووه، هه‌رچه‌نده وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌نیا ددانی به‌وه نابوو كه له كاتی چوونه‌ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌كان، بۆ چه‌ند خوله‌كێك گفتوگۆی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه و ئه‌مه‌شی له‌و جۆره كۆبوونه‌وانه‌دا به شتێكی ئاسایی لێكدایه‌وه.
پێویسته بگوترێ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی عومان، كۆشكی سپیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، گفتوگۆ راسته‌وخۆكه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران زۆر ئه‌رێنی و هه‌نگاوێك بووه به‌ره‌و گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی باش و به‌سوود، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون شه‌مووی داهاتوو دیسان كۆ ببنه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی، ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئانا سكرۆجیما باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عومان له مه‌سقه‌ت، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌بووه و ئه‌مه‌ریكا وێڕای به ئه‌رێنی هه‌ژماركردنی گفتوگۆكان، سوپاسی عومانی كرد كه میوانداریی ئه‌و دانیشتنه‌ی كردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه میدیاكانی ئێران چ به‌ر له كۆبوونه‌وه و چ دوای كۆبوونه‌وه، باسیان له ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه كردووه.
پێویسته بگوترێ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان شانده‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا رۆژی شه‌مووی داهاتوو له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
وەڵام بدەوه