بەرپرسێكی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە، دامەزراندنی بنكەی سەربازیی توركیا لە شاری تەدموری پارێزگای حومس لە سووریا هێڵی سوورە.
لە کاتێکدا تورکیا دانوستانەکانی لەسەر ئاستی تەکنیکی لەگەڵ ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لەسەر سوریا ڕاگەیاندووە، سەرچاوەیەکی فەرمیی ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە کۆبوونەوەیەک کە ڕۆژی چوارشەممە لەنێوان نوێنەرانی ئیسرائیل و تورکیا لە ئازەربایجان بەڕێوە چوو، تەلئەڤیڤ بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی ڕوونی کردووەتەوە کە هەر گۆڕانکارییەک لە جێگیرکردنی هێزە بیانییەکان لە سووریا، بە تایبەتی دامەزراندنی بنکەی تورکیا لە ناوچەی تەدمور هێڵی سوورە و بە پێشێلکردنی دەوڵەتیی تورکیا هەژمار دەکرێت
كەناڵی (ئەلعەرەبییە) بڵاوی كردووەتەوە، "ئەو سەرچاوەیە ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەکانیدا زیادی کردووە "ئیسرائیل لە ڕابردوودا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە ڕێگریکردن لەم هەڕەشەیە لە ئەستۆی حکوومەتی سووریادایە."
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کارێک کە ئیسرائیل بخاتە مەترسییەوە، دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع دەخاتە مەترسییەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە توركیا لە ماوەی ڕابردوودا ویستوویەتی بنكەی سەربازی لە سووریای نوێدا بكاتەوە، بەڵام ئیسرائیل ڕێگری دەكات و لە چەندین پێگەی داوە كە توركیا دەیویست وەكوو بنكەی سەربازی بەكاریان بهێنێت.
وەڵام بدەوه