Kurdistan Press - ئەمریکا هێرشی چڕی کردە سەر ئەم گرووپە ئەمریکا هێرشی چڕی کردە سەر ئەم گرووپە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هێرشی چڕی کردە سەر ئەم گرووپە

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی نیسانی 2025 حووسییەکانی یەمەن بڵاویان کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی به‌ره‌ به‌یانی ئه‌مرۆی ئەمه‌ریکادا 13 کەس لە شاری حودەیدا و سێ کەسیش لە شاری سەنعای پایته‌خت گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ )ی توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرەی سەربە حووسییەکان، لە هەواڵێکیدا زانیاری سەبارەت بە هێرشەکانی ئه‌مرۆ پینجشه‌ممه‌ی ئەمه‌ریکا بۆ سەر شاری حودەیدای ڕۆژئاوا و سەنعای پایتەختی وڵاتەکە خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ تیایدا 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ .

لە هەواڵەکەدا باس لەوەش کراوە کە هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاسمانیی بووه‌ بۆ سەر شارۆچکەی حەواقی حودەیدا و بەهۆیەوە 13 کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوونه‌ گیانیان لەدەستداوە

هەروەها لە هەواڵەکەدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ، کە ئەمه‌ریکا هه‌ر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ژمارەیەکی زۆر هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوچەی راجام لە قەزای بەنی حاشیش و ناوچەی نەهدین لە قەزای سەبین لە سەنعای پایتەخت و لە ئاکامدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه