ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی نیسانی 2025، شاندنی ده‌مپارتی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا كۆ بوونه‌وه.
ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار، پێشوازیی له پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر په‌رله‌مانتارانی ده‌مپارتی كرد.
لە دیدارەکەدا ئیبراهیم كاڵن، سەرۆکی میت و ئه‌فكان ئالا، بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئاماده بوون. شاندی ئیمیڕاڵی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 10ى 4ى 2025)، سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا کرد، چۆنییەتی هەنگاوەكانی پرسی چارەسەری كورد تاوتوێ دەكەن و هەروەها باس لەوە کرد، پەكەكە بەچی شێوازێك چەك دابنێت.
دوای ئەوەی شاندی دەم پارتی، بەر لە جەژنی نەورۆز داوایان كردبوو ئەردۆغان ببینن و لەبارەی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان و پرسی چارەسەری قسە بكەن، دوێنێ ئەردۆغان رازی بوو بیانبینێت و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ شانده‌كه كۆ بووه‌وه.
وەڵام بدەوه