Kurdistan Press - غەززە کۆتایی هات غەززە کۆتایی هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

غەززە کۆتایی هات

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆشكی سپی زۆر بە گەرمی پێشوازی لە بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كرد، رای گەیاند كە دەست بە گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكی دەكەن و شەمووی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی گرنگیان دەبێت و وا باشترە رێك بكەون.

ترەمپ لە دوای دیداری لەگەڵ نەتنیاهۆ بە رۆژنامەوانانی گوت، ئەمەریكا و ئێران گفتوگۆی راستەوخۆ لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران دەكەن، گفتوگۆكان دەستیان پێ كردووە و رۆژی شەموو بەردەوام دەبێت و كۆبوونەوەیەكی زۆر گرنگمان هەیە، پێم وایە هەمووان كۆكن لەسەر ئەوەی وا باشترە بگەین بە رێككەوتن.

ئاشكرای كرد كە واشنتن لەسەر ئاستێكی باڵا مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكات، شەمووی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی راستەوخۆمان دەبێت و ناراستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ تاران ناكەین، شەموو چاومان بە ئێرانییەكان دەكەوێت و با بزانین بەكوێ دەگەین.

ترەمپ شوێنی كۆبوونەوە راستەوخۆكەی لەگەڵ ئێران ئاشكرا نەكرد، بەڵام ئاماژەی كرد كە ئەگەر گفتوگۆكان سەركەوتوو نەبن، ئێران دەكەوێتە مەترسییەكی گەورە، چونكە رێگە نادەین ببێتە خاوەن توانای ئەتۆمی.

دووپاتی كردەوە، گفتوگۆیەكی بەرهەمدارمان لەگەڵ بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆشكی سپی ئەنجام دا، من باشترین سەرۆكی ئەمەریكام لە رووی پێوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل، باسی ئێران و بازرگانیمان كرد، شەڕی غەزە بەمنزیكانە دەوەستێت و دەمانەوێ ئەم شەڕە كۆتایی بێت، ئازادكردنی بارمتەكان درێژەی كێشا و پێویستە ئەوان بە خێرایی ئازاد بكرێن.      

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه