Kurdistan Press - ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی زەوینی ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی زەوینی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشی زەوینی

رەنگە ئەمەریكا ئەوەندە پەلەی نەبێت، چونكە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە چەندان بەرەوە شەڕی نەرم و رەقی دروست كردووە و دەستیشی بۆ چەند دۆسیەیەكی ئاڵۆز بردووە و رەنگە نەتوانێت لە ماوەیەكی كورت چارەسەریان بكات، بەڵام ئیدارەیان دەدات و بەپێی بەرژەوەندییەكانی دەستكارییان دەكات، بۆ ئەوەش هێزێكی گەورەی سەربازی و ئابووری هەیە، یەكێك لەو دۆسیانەی چاوەڕوانی دەكات حوسییەكانی یەمەنە، بەڵام چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكات؟

ئەمەریكا چەند هەفتەیەكە بە شێوەیەكی كتوپڕ دەستی بە هێرشكردنە سەر حوسییەكان كرد و رۆژانە سەنعای پایەتەخت و سەعدەی حەشارگەی چەك و سەركردە و بەندەری حودەیدەی ستراتیجی و نەوتی بۆردمان دەكات، وەك بڵێی ئامادەسازی بۆ هێرشێكی زەوینی دەكات، بەڵام لە رێگەی هێزەكانی ئەمەریكا نا، بگرە لە رێگەی خودی یەمەنییەكانەوە، وەك شارەزایان باسی دەكەن.

لە ماوەی رابردوو ترەمپ چەند جارێك هەڕەشەی لەناوبردنی لە حوسییەكان كرد، كە بە بۆچوونی زۆرینەی شارەزایان جێبەجێكردنی ئەو هەڕەشەیە پێویستی بە هێرشێكی زەوینی هەیە، چونكە پێویستە لە سەنعای پایەتەخت و حودەیدە و كەناراوەكانی دەریای سوور دوور بخرێنەوە، مایكل نایتس توێژەر لە پەیمانگەی واشنتن دەڵێت، لەناوبردنی حوسییەكان زەحمەتە و ئەوان شەڕانگێزن.

روونی كردەوە، تەنیا لە رێگەی هێرشی زەوینییەوە دەتوانرێت لە دەسەڵات لابدرێن لە رێگەی دەركردنیان لە سەنعا و لێواراوەكانی دەریای سوور، كە ئێستە سەنعا و باكوری یەمەنیان بەدەستەوەیە، بەڵام هێزەكانی حكوومەتی شەرعیی یەمەن كە لە باشوورن، ئەوان مەشق چەكیان هەیە، بەڵام یەكگرتوو نین، ئەمەریكا خۆی ناچێتە ناو شەڕەكەوە و رەنگە بۆ ئەوە پشت بە هێزەكانی باشوور ببەستێت.  

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لە ناوچەكە، ئێستە ئامادەسازی بۆ دەست پێكردنی هێرشێكی زەوینی لە باشوور و رۆژهەڵات و كەناراوەكانی یەمەن بۆ سەر حوسییەكان دەكرێت، رەنگە لە لایەن ئیمارات و سعوودیە و ئەمەریكاوە پاڵپشتی بكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی بەندەری حودەیدە وەك سەرەتا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه