ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەموو هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی خستووەتە ئەوپەڕی ئامادەباشیی جەنگەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هەریەک لە ئیسرائیل و ئەمریکا هەڕەشەی لێدان لە پێگە ستراتیجییەکانی ئێران دەکەن و ئەمریکاش ڕایگەیاندووە: دەبێ ئێران بەبێ مەرج دانوستان بکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، گەر ئێران ڕازی نەبێ، شتی خراپ ڕوودەدات.
وەڵام بدەوه