رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له زاری به‌رپرسانی ته‌ناهیی وڵاته‌كه كه پێیان باش نه‌بووه ناویان ئاشكرا بكرێت بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ویستوویانه حاخامێكی جوو له ئازه‌ربایجان بكوژن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 200 هه‌زار دۆلاریان به قاچاخچییه‌كی جۆرجیایی داوه، به‌ڵام پیلانه‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشی ئازه‌ربایجان پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه.
پایزی رابردوو ئه‌ندامێكی قودسی سوپای پاسداران، چاوی به ئاگیل ئیسلانۆف قاچاخچیی ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆرجیا كه‌وتووه، وێنه‌ی حاخام شینئۆر سیگالی پێ پێشان داوه و پلانی كوشتنه‌كه‌یان داڕشتووه، دواجار قاچاخچییه‌كه رازی بووه له بری وه‌رگرتنی 200 هه‌زار دۆلار، حاخامه‌كه بكوژێت.
پیلانه‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئازه‌ربایجان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه و پیلانه‌كه ته‌نیا كوشتنی حاخامه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو ئێران ویستوویه‌تی ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ییش بكاته ئامانج. به‌گوێره‌ی یۆرۆنیوز، قاچاخچییه‌كه له‌لایه‌ن ئاسایشی ئازه‌ربایجان گیراوه و ددانی به هه‌موو شتێك ناوه.
حاخامه‌كه كه له‌و پیلانه رزگاری بووه به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، له ئازه‌ربایجان هه‌ست به ئاسایش ده‌كات و هیچ كاتێك هه‌ستی به هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌كردووه.
ئه‌و دۆسیه‌یه به نوێترین دۆسیه‌ی پێوه‌ندیدار به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێران له رابردووش‌دا هه‌وڵی داوه راسته‌وخۆ تیرۆر نه‌كات، به‌ڵكو خه‌ڵكی به‌كرێگیراوی بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی خۆی به‌كار هێناوه.
وەڵام بدەوه