Kurdistan Press - ئیسرائیل هەڕەشی توند لە ئەحمەد شەرع دەکات ئیسرائیل هەڕەشی توند لە ئەحمەد شەرع دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

ئیسرائیل هەڕەشی توند لە ئەحمەد شەرع دەکات

 

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل هەڕەشە لە ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری  سووریا دەکات بەوەی ئەگەر بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بکەوێتە مەترسییەوە، "باجێکی قورس دەدەن".

ئیسرائیل بەرەی شەڕی لە دژی سووریا کردووەتەوە کە ئامانجی گەیاندنی پەیامە بۆ تورکیا، هەڕەشە لە سووریا دەکات بەوەی ڕێگە نەدەن سووپای تورکیا بچیتە ناو خاکی سووریا و مەترسی ئەمنی بۆ هێزەکانی ئیسرائیل دروست بکەن.

کاتز لە پەیامێکی کە بۆ ئەحمەد شەرعی ناردووە دەڵێت: "جۆلانی ئاگادار دەکەمەوە" ئەگەر ڕێگە بە هێزە دوژمنکارەکان بدەن بچنە ناو سووریا و هەڕەشە لە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بکەن، ئەوا باجێکی قورس دەدەن".

کاتز سەبارەت بە ڕۆڵی تورکیا لە سووریا گوتی: تورکیا ڕۆڵێکی نەرێنی لە سووریا دەگێرێت.

 دوێنێ شەو فڕۆکەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 17 جار هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی حەمما کە پێشتر بنکەیەکی ئاسمانیی سوپای سووریا بووە، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان 9 هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، هەڵوێست وەربگرێت و فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ئەوەی ئەو ‌هێرشانە ڕابگرێت و پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ماریڤ"ـی ئیسرائیلی، کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەمنی لە ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی "بوونی تورکیا لە سوریا". بڕیارە وەزیری بەرگری ئیسرائیل و سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا و سەرکردە سەربازییەکانی دیکە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئامادەنابێت لەبەر ئەوەی لە هەنگاریایە.

دەنگۆی دامەزارندنی بنکەی ئاسمانی تورکیا لە سووریا هەیە، چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئیسرائیل بە ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندبوو، دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە سووریا، هەڕەشەی ئەمنی دەکاتە سەر ئیسرائیل. ئازادی ئیسرائیل لە سووریا سنووردار دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه