Kurdistan Press - خامنەیی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە خامنەیی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خامنەیی وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

عەلی خامنەیی: پێم وانییە هێرشمان بکرێتە سەر

عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە وتاری نوێژی جەژن کە لە تاران پێشکەشی کرد رای گەیاند پێی وانییە لە دەرەوەڕا هیچ شتێکی خراپ بەرانبەر وڵاتەکەی بکرێت و هێرشی بکرێتە سەر.

ئەو گوتی روودانی هەر جۆرە هێرشێک بە ئەگەرێکی زۆر لاواز دەبینێت بەڵام ئەگەر روو بدات ئەوا دەبێ بزانن کە ئێران وەڵام دەداتەوە و زیانێکی جەرگبڕیان پێ دەگەیەنێت.

قسەکانی ئەمڕۆی خامنەیی رێک رۆژێک دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران کرد ئەگەر لەگەڵیدا رێکنەکەوێت ئەوا هێرشی دەکاتە سەر.

ئەمە یەکەم جاری نییە کە سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و پێشتریش چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە و پێی وایە دۆسییەی ئەتومیی ئێران بە دوو رێگە چارەسەر دەکرێت یان دیپلۆماسی یان سەربازی.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئێران دواین هەڕەشەی ترەمپ لە ئێرانی بە پێشێلکردنی جاڕنامەی گشتیی رێکخراوی نەتەویەەکگرتووەکان و رێسا نێودەوڵەتییەکانی ناوبردوە.

بەگوتەی ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتەکە، توندوتیژی، توندوتیژی بەدواوەیە و ئاشتیش ئاشتی بەرهەم دەهێنێت و ئەمەریکا دەبێت یەکێک دەرهاویشتەکانیش هەڵبژێرێت.

جێی باسە ترەمپ بە فەرمی نامەی بۆ ئێران ناردووە و دواین هەڵوێستی مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەوە بووە ئامادەن بە شێوەی ناڕاستەوخۆ دانوستان بکەن و رێبەر پێی باش نییە راستەوخۆ لەگەڵ کەسێک دانوستان بکەن کە لەسەر بەڵێنی خۆی سوور نییە.

دیار نییە ئەمەریکا بە دانوستانی ناراستەوخۆ رازی دەبێت یان نا جگە لەمە وا پێدەچێت خامنەیی رێکارێکی بۆ دانوستان دۆزیبێتەوە و بۆیەش لە نوێژی جەژندا دەیەوێت بە خەڵک بڵێت ترسی هێرشی دەرەکییان نەبێت.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه