Kurdistan Press - هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادەدەکەن هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادەدەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزەکانی ئەمریکا خۆیان ئامادەدەکەن

بە بۆچوونی زۆرینەی شارەزایان دۆخی ناوچەكە بەرەو گرژی دەچێت، بە تایبەتی لە دوای هاتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كۆشكی سپی، كە پێی وایە ئەمەریكا دەبێت لە رێگەی هێزەوە ئاشتی و سەقامگیری بسەپێنێت، هاوكات ئەو ئێران بە سەرچاوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە دادەنێت، لە سایەی گوشاركانی بۆ سەر ئێران چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی میلیشیاكان دەكرێت، بۆیە هێزەكانی ئەمەریكا دەستیان بە خۆسازدان و مەشق كردووە.

چاودێر بۆ دۆخی ناوچەكە تێبینی ئەوە دەكات بەتێپەڕبوونی كات گوشارەكانی ئەمەریكا لەسەر ئێران زیاتر دەبێت، بەتایبەتی دوای ئاشكرابوونی ناوەڕۆكی پەیامەكەی ترەمپ بۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران بەوەی دوو مانگی بۆ دیاری كردووە بۆ واژووكردنی رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی، بۆیە ئێران هەوڵ دەدات وەك گوشارێك لە رێگەی میلیشیاكانیەوە دۆخی ناوچەكە ئاڵۆزتر بكات.

هەفتەی رابردوو میدیاكانی عێراق باسی ئەوەیان كرد كە دەنگی تەقە لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد بیستراوە، دواتر هاتە راگەیاندن كە هێزەكانی ئەمەریكا مەشق دەكەن، واتە خۆیان بۆ هەر ئەگەرێك ئامادە دەكەن، ئێوارەی دوێنێ هەینی و بەیانی ئەمڕۆ شەووش هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە بنكەیەكیان لە دەشتی رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرزوور دەستیان بە مەشقێكی چڕ كردوو و فڕۆكە جەنگییەكان و درۆنەكان بە ئاسمانی ناوچەكەدا هەڵفڕیون.

ویسام عەگیدی چالاك لەوبارەوە گوتی، راهێنانی هێزەكانی ئەمەریكا لە كێڵگەی عومەری نەوتی بووە، كە گەورەترین بنكەی سەربازیی هاوپەیمانانە لە سووریا، چەكی پێشكەوتوو و تۆپخانەكان بەكار هێنراون و فڕۆكە جەنگییە ئەمەریكییەكانیش بە ئاسمانی ناوچەكەدا سووڕاونەتەوە.

جیا لەوە هێزی گەڕۆكی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە هەر حەوت گوندی بادیەی جەزیرە و تەواوی ناوچەكە سووڕاونەتەوە، هەروەها پاڵپشتییەكی گەورەی سەربازی گەیشتوونەتە بنكەكانی لە سووریا، بەتایبەتی لە ناوچەی شەدادی لە حەسەكە، كە دووشەمی رابردوو چوار هەلیكۆپتەر و فڕۆكەیەكی گەورەی بار لەوێ نیشتەوە و كەرەستەی سەربازی هەڵگرتووە، لە بنكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان هاتبوو.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه