Kurdistan Press - پشیلەیەک و سوپای ئیسرائیل پشیلەیەک و سوپای ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پشیلەیەک و سوپای ئیسرائیل

ماوەی دوو رۆژە میدیاكانی ئیسرائیل باس لەوە دەكەن كە پشیلەیەكی كێوی لە میسرەوە، سنووری بڕیوە و لەناو خاكی ئیسرائیل پەلاماری سەربازانی داوە و ژمارەیەك سەربازی بریندار كردووە، ئەمەیش بە دیارەیەكی نامۆ تەماشا دەكرێ كە پێشتر رووی نەداوە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ شەموو 22ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، میدیاكانی ئیسرائیل بەو گیاندارە دەڵێن "وشق میسری" كە دروست بە زمانەكانی تر و لە زمانی كوردیشدا بە "پشیلەكێوی" ناسراوە و گیاندارێكی دڕندەیە. ماوەی دوو رۆژە لە سنووری نێوان میسر و ئیسرائیل، ئەو گیاندارە سنووری میسری بڕیوە و چووەتە ناو خاكی ئیسرائیل. وەك میدیاكانی ئیسرائیل باسی دەكەن، پەلاماری چەند سەربازێكی داوە و برینداری كردوون

ئێستە لە ئیسرائیل باس لەوە دەكرێ كە ئەو گیاندارە، چۆن لە میسرەوە هاتووەتە ئیسرائیل بەتایبەتی لەو شوێنانەی سەربازی ئیسرائیلیی لێیە، لێكۆڵینەوە لەوە دەكەن كە هۆكار چی بووە كە دروست پەلاماری سەربازانی داوە لە ناوچەكانی جەبەل حریف.

لەوبارەیەوە پشكێنەرێك لە دەستەی سروشت دەستبەجێ گەیشتووەتە ئەو ناوچەیەی پشیلەكێوییەكە پەلاماری سەربازانی داوە. ئەو پشكێنەرە لەو ناوچەیە ماوەتەوە تا پشیلەكێوییەكەیان راو كردووە و دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بۆ پشكنین ناردوویانە. لەوەش زیاتر زانیاریی زیاتر لەبارەیەوە ئاشكرا نەكراوە.

پشیلەكێوی گیاندارێكی دڕەندەیە و درێژایی 60 تا 130 سانتیمەتر دەبێت، بەوە دەناسرێتەوە كە لە راوكردندا زۆر خێرایە و خێراییەكەی لە ماوەی یەك سەعاتدا 80 كیلۆمەتر دەبرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه