Kurdistan Press - سوریا هەژێندرا سوریا هەژێندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوریا هەژێندرا

‎ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو تەقینەوەیەكی بەهێز گەڕەكی رملی لە باشووری شاری لازقییەی لە رۆژئاوای سووریا هەژاند، بەو هۆیەوە وەك ئاماری سەرەتایی ژمارەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.

‎وەك ئاژانسی "سانا"ی سووری بڵاوی كردەوە، تەقینەوەكە لە تەلارێكی چوار نهۆمی رووی داوە، زۆرێك لە میدیاكان هۆكاری تەقینەوەكە بە نەزانراو دادەنێن، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەك تەقینەوەكە بەهۆی مووشەكێك لە پاشماوەی شەڕی سووریا بووە، هەر بەپێی سەرچاوەكان تا ئێستە بەو هۆیەو ە سێ كەس كوژراون و 12ی تریش بریندارن، تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە دوای قوربانی تردا دەگەڕێن.

‎بەپێی زانیارییەكان مووشەكەكەی تەقیوەتەوە لە شوێنێكی تەلارەكە هەڵگیرابوو و قسەی واش دەكرێت لە كاتی دەستكاریكردنی موشەكەكە و لێكهەڵوەشاندنەوەی تەقیوەتەوە.  

‎شایەنی باسە لە 6 و 7ی ئەم مانگە ناوچە كەناراوییەكانی باكوری رۆژئاوای سووریا  شەڕ و پیكدادانی لە نێوان پاشماوەی رژێمی پێشووی سووریا و ئاسایشی ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتەی بەخۆیەوە بینی، شەڕەكە بۆ توندوتیژی لە دژی تایفەی عەلەوی پەرەی سەند و بەو هۆیەوە زیاتر لە 1300یان كوژران، ئەوەش ناڕەزایەتیی فرەوانی بە دوای خۆیدا هێنا. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه