ماڵپه‌ڕی ''عه‌ره‌بیه'' به‌شێك له‌و دیمانه‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه كه مانگی رابردوو كراوه و گۆڤاری ''المجله'' له ژماره‌ی نوێیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه. ئه‌وكات مه‌زڵووم عه‌بدی باسی له‌وه كردووه كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سووریایه و نابێت وڵات خاوه‌نی دوو سوپا بێت.
له دیمانه‌كه‌دا كه كاته‌كه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له رێككه‌وتنی عه‌بدی و شه‌رعه كه شه‌وی رابردوو واژوویان كرد، باس له‌وه كراوه یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی هه‌سه‌ده و شه‌رع له‌سه‌ری رێككه‌وتوون ئه‌وه‌یه، له سووریا نابێت دوو سوپا هه‌بێت. هاوكات فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماژه‌ی داوه كه ئێسته پرۆسه‌یه‌ك بۆ دووباره دامه‌زراندنی سوپا ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌وانیش وه‌ك هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هاوكار ده‌بن.
ئه‌و پێداگریی كردبوو كه هێزه بیانییه‌كانی هه‌سه‌ده كاتێك وڵات به‌جێ ده‌هێڵن كه ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی له ناوخۆی سووریا له ئارادا بێت. عه‌بدی دژایه‌تیی خۆی بۆ په‌راوێزخستنی كورد ده‌ربڕیوه و گوتوویه‌تی، ناكرێ هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ئه‌سه‌د مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد بكرێت.
مه‌زڵووم عه‌بدی روونی كردووه‌ته‌وه، ئاماده‌ن ئه‌زموونی رۆژئاوای كوردستان بخه‌نه خزمه‌تی هه‌موو سووریاوه و ئه‌وه‌شی دركاندووه، ئه‌مه‌ریكا هانیان ده‌دات له حكوومه‌تی نوێی دیمه‌شق نزیك بكه‌ونه‌وه.
له به‌شێكی تری چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، پێداگریی كردووه كه ده‌خوازن به‌شێك بن له به‌ڕێوه‌بردنی سووریا و رۆڵیان له داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت.
پێویسته بگوترێ شه‌وی رابردوو رێككه‌وتنێكی هه‌شت خاڵی له نێوان عه‌بدی و شه‌رعدا واژوو كرا كه له‌لایه‌ن قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌كی تری وڵاتی عه‌ره‌بی پێشوازیی لێ كراوه.
ده‌قی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌ك
١-- گره‌نتیكردنی مافی هه‌موو سوورییه‌كان له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی بێ گوێدانه پاشخانه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان.
٢- كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ده‌وڵه‌تی سووریا گره‌نتی مافی هاووڵاتیبوونی ده‌كات و هه‌موو مافه ده‌ستوورییه‌كانی بۆ دابین ده‌كات.
٣- راگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا.
٤- تێكه‌ڵكردنی هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كان له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا، له‌ناویاندا ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه و كێڵگه نه‌وتی و گازییه‌كان.
٥- گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره سوورییه‌كان بۆ شارۆچكه و گونده‌كانیان و دابینكردنی پاراستنیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریاوه.
٦- پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی سووریا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئه‌سه‌د و هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌كرێن.
٧- ره‌تكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانی دابه‌شبوون و رقوكینه و هه‌وڵدان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاژاوه له نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سووریادا.
٨- لیژنه جێبه‌جێكاره‌كان كار ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه له كۆتایی ئه‌مساڵ تێنه‌په‌ڕێت.
وەڵام بدەوه