Kurdistan Press - ئیسرائیل هێزەکانمان دەست بە جووڵە دەکەن ئیسرائیل هێزەکانمان دەست بە جووڵە دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل هێزەکانمان دەست بە جووڵە دەکەن

وەزیری راگەیاندن و رەوەندی ئیسرائیل رای گەیاند، ئیسرائیل بۆ پاراستنی كورد و درووزییەكان دەست بە جووڵە دەكات و دەشڵێت، دەبێت رۆژئاوا بەهۆی پشتگیرییەكانیان بۆ تیرۆریستانی تەحریر شام، سزای توندی قەتەر و توركیا بدەن.

ئەمێخای شیكلی وەزیری راگەیاندن و رەوەندی ئیسرائیل، لە راگەیەنراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس بڵاوی كردەوە، ئیسرائیل لەمەودوا  جووڵە دەكات بە ئاراستەی پاراستنی كورد و درووزییەكان و كەمینەكانی تر لە سووریا.

ئاماژەی بەوەش كردووە، دەبێت كورد و درووزییەكان لە دەست تیرۆریستان تەحریر شام بپارێزرێن و ئەو كوشتارگەیەی لە هەینییەوە دەیبینین كۆتایی پێ بێت.

لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەیدا ئەمێخای شیكلی باسی لەوەش كردووە، كورد و درووزییەكان رووبەڕووی جینۆسایدی جیهادی گرووپی تیرۆریستی تەحریر شام دەبنەوە، ئیسرائیلیش لە پێناو پاراستنیان دەست بە جووڵەی مەیدانی دەكات.

ئەوەشی گوتووە، لەسەر نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی رۆژئاوا پێویستە سزای توندی قەتەر و توركیا بدەن، بەهۆی پشتگیرییەكانیان بۆ ئەم جۆرە گرووپە تیرۆریستییانە و هاوشێوەكانیان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا