یسرائیل كاتس، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سووریا و ڕایگه‌یاند، شه‌رع ده‌مامكه‌كه‌ی فڕی دا و شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخست.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئه‌حمه‌د شه‌رع جله‌كه‌ی له‌به‌ر خۆی داكه‌ند و چاكه‌ت و پانتۆڵی له‌به‌ر كرد و خۆی وه‌كوو كه‌سێكی میانڕه‌و پیشان دا، به‌ڵام ئێستا ده‌مامكه‌كه‌ی فڕی دا‌و و ده‌موچاوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رخست.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه شه‌ڕ و پێكدادان له چه‌ند شارێكی سووریا، له‌نێوان عه‌له‌وییه‌كان و هێزه‌كانی به‌رگریی و ناوخۆی سووریا به‌رپا بووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئاداری 2025 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، له سووریا پێنج كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره ئه‌نجامدران و به‌هۆیه‌وه 162 كه‌س كوژران كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه و زۆرینه‌یان به ده‌ستڕێژی گولـله كوژراون و ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه چه‌كدارانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆی سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه له ته‌رتوس و لازقیه و گونده‌واره‌كانی حه‌ما ئه‌نجامدراون.
وەڵام بدەوه