Kurdistan Press - بانگەوازێکی بەپەلە لە عەلەوییەکانەوە بانگەوازێکی بەپەلە لە عەلەوییەکانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانگەوازێکی بەپەلە لە عەلەوییەکانەوە

لە بانگەوازێكدا، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە پارێزگای لازقییەی سووریا، داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەكا، هەرچی زووە كار بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژیی سەریان بكەن و ئەوان گرێدراوی نەتەوەی عەرەبن و ئەو ناسنامەیەیان لێ جیا ناكرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 8/3/2025، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عەلەوی لە پارێزگای لازقییەی سووریا، لە بانگەوازێكدا، ڕایگەیاند: ئێمە ڕۆڵەكانی هۆزی عەلەویین لە سووریا، ئەم بانگەوازە بەپەلەیەتان ئاڕاستە دەكەین، پەیامی ئەوە دەردەبڕین كە پابەندبوونی قووڵمانی بە عەرەببوونەوە هەیە، كە بەشێكین لێی و لە ناسنامەی ئێمە جیا ناكرێتەوە. ئێمە هەمیشە شانازی بەوەوە دەكەین بگەڕێینەوە بۆ ئامێزی عەرەبی، دوای ئەوەی بەهۆی سیاسەتی رژێمی سووریاوە ناچار بووبووین لێی دوور بكەوینەوە و بەرەو ژێر هەژموونی فارسیی ئێرانی بچین.

لە بەشێكی بانگەوازەكەدا، ڕایانگەیاندووە: ئێمە ئەمڕۆ خۆمان لەژێر هێرش و پێشێلكاریی هەڕەمەكی و كۆمەڵكوژیی زۆرەملێدا دەبینینەوە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی فەرمانڕەوای ئێستەی سووریاوە لەژێر باڵ و ناوی جیاواز، ئەم هێرشانە هەڕەشە لە بوون و مافە سەرەكییەكانمان دەكا، كە بەشێكی گرێدراوی سووریا و عەرەبین.

ئەنجوومەنەكە، بانگەواز و داوا لە "براكانمان لە وڵاتە عەرەبیەكان و بە تایبەت وڵاتانی كۆمكاری عەرەبی دەكەین، بە شێوەیەكی خێرا بكەونە كار بۆ ڕزگاركردنمان، ئەویش لە ڕێی ناردنی چاودێرتانەوە بۆ دەركەوتن و بینینی ڕاستییەكان و وەستانی هێرشەكان كە دژی مرۆڤ لە ناوچەكانمان دەكرێ."

لە ڕاگەیاندراوەكەشیاندا هاتووە: ئێمە دەمانەوێ دەمودەست بە هانامانەوە بێن بۆ وەستانی ئەو خوێنڕشتن و كۆمەڵكوژییەی  دژی ئێمە دەكرێ و دەیانەوێ لە نیشتمانمان كە سووریایە دابماڵرێین. هیوامان وایە دەنگمان بگاتە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كار بكەن بۆ پاراستنی مافەكانمان و مسۆگەركردنی مانەوە و سەلامەتیمان بكرێ.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه