ئەمڕۆ هەینی، حەوتی ئادار، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕای گەیاند، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له فشاره تونده‌كانی بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام بێت، سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ناچێته ناو هیچ دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌وە.
هەورەها دەڵێت، به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به هێرشی سه‌ربازیی له‌نێو ناچێت، چونكه ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ی له به‌رنامه‌كه‌دا به‌كار هاتووه، ڕێگه به هێرشی سه‌ربازی نادات و ناتوانرێت بۆردومان بكرێت.
هەر ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی "فۆكس نیوز" چاوپێكەوتنێكی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكای بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە نامەیەكی بۆ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ناردووە بۆ ئەوەی لەبارەی ڕێكەوتن لەسەر چەكی ئەتۆمی ڕێككەوتن بكەن
ترەمپ دەڵێت، نامەكەم دوێنێ ناردووە و چاوەڕێم بە گفتوگۆ و دانوستان وەڵامم بدەنەوە.
پێشتر ئاژانسی "بلۆمبێرگ" بڵاوی كردبووەوە كە ڕووسیا ڕازی بووە هاوكاری واشنتن بێت بۆ دروستكردنی پێوەندی و دانوستان لەگەڵ تاران‌دا، بۆ ئەوەی لەسەر چەكی ئەتۆمی بگەنە ڕێككەوتن.


وەڵام بدەوه