لە دوای سێ مانگ لە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا تا ئێستە دۆخی ئەو وڵاتە یەكلا نەبووەتەوە، ئیدارەی نوێی سووریا نەیتوانیوە كۆنترۆڵی تەواوەتیی خاكی سووریا بكات، لە چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سیاسەتەكانی دیمەشق هەیە، لەوانە لە ناوچەی كورد و دروز و عەلەوییەكان، جیا لە مانەوەی پاشماوەی رژێمی پێشوو و چەكدارانی داعش.
ئێستە هەڵمەتی ئیدارەی نوێی دیمەشق لە دژی پاشماوەی چەكدارانی سەر بە رژێمی پێشوو بەردەوامە، هاوكات ئەوان بە بۆسە شەڕی چەتەیی هێرش دەكەنە سەر هێزەكانی دیمەشق، بەتایبەتی لە دەشتی لازقییە و شارەكانی لێواراوی سووریا.
بەپێی سەرچاوەیەكی تەناهیی سووریا ژمارەی كوژراوان لە ریزەكانی ئاسایشی گشتیی سووریا گەیشتووەتە 16 كەس، ئەوەش بەهۆی ئەو هێرش و بۆسانەی پاشماوەی رژێمی پێشوو دەیكەنە سەر هێزەكانی دیمەشق لە دەشتی لازقییە لە باكوری رۆژئاوای سووریا، بەپێی سەرچاوەكە ئەو چەكدارانەی لازقییە بریتین لە لایەنگرانی سوهێل حەسەن ئەفسەری باڵای سەر بە رژێمی بەشار ئەسەد، ئێستەش هێزی تەناهی لە ناوچەكانی ئیدلب و حەما و حمس و حەلەب بەرەو ناوچەكانی لێواراوی سووریا دەچن بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی تەناهی لەوێ.
وەڵام بدەوه