بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەی توانای گەڕانەوەی هەیە بۆ شەڕ، هاوكات ڕایدهگهیهنێت، هێزەکانی ئیسرائیل گەیشتوونەتە لوتکەی چیای هرمون (جبل الشیخ) له نزیك دیمهشق و نهخشهى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕیوە.
ناتانیاهۆ، ئەمڕۆ (چوارشەممە 5ى 3ى 2025)، لەمیانی مەراسیمی بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکایەتی ئەرکانی نوێی سوپای ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەشکرد کە بە هاوکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سوپا چەکی زیاتری دەستکەوتووە، ههروهها جەختی لەسەر پێویستی گەیشتن بە ئامانجەکانی جەنگ بەتەواوی کردهوه.
سهرۆك وهزیرانى ئیسرائیل، گوتیشی: "شەڕی ئێمە تەنها لە غەززە نییە، شەڕمان لە چەند بەرەیەکدا کرد، ئەنجامەکانیش بۆ نەوەکانی داهاتوو ڕوون دەبێتەوە و به هەموو ئامانجەکانی شەڕەکانیش دەگەین، لەوانەش نەهێشتنی بزووتنەوەی حەماس، چ لە ڕووی دەسەڵات و چ لە ڕووی مەدەنییەوە".
ناتانیاهۆ پێیوایه، وڵاتەکەی توانای ئەوەی هەیە بە "جەنگێکی توند" وەڵامی ههرلایهنێك بداتەوە کە هەڕەشەی لێبکات، وهك ماڵپەڕی هەواڵی "ڕووسیا ئەمڕۆ" بڵاویکردووەتەوە.
ڕێوڕەسمی بەرزکردنەوەی پلەی سەرۆکی نوێی سوپاسالاری ئیسرائیل، ئیال زەمیر بۆ پلەی فهریق، لە بارەگای ئیسرائیل لە تەلئەبیب بەڕێوەچوو.
وەڵام بدەوه